ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیشامپ یەک هۆکار بۆ بانگهێشتکردنی مباپێ دەخاتە ڕوو

 

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا هۆکاری بانگهێشتکردنی کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی ئەیلولەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێش یارییەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر کرواتیا.

دیشامپس لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت “لەکاتی ئامادەنەبوونیدا پەیوەندیمان هەبووە، منیش بەردەوام بووم لە پاڵپشتیکردنی، ئەمەش ڕێگری ناکات لەوەی بیروڕای من بە یاریزانەکان بڵێم، پەیوەندیکردن تا ئێستاش بۆ من زۆر گرنگە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی: “ئەو دەزانم چاوەڕێی چی لێدەکەم لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا، دڵخۆشم بە بینینی ئەو، ئەگەر بیهێنمەوە ئەوە بۆ دڵخۆشکردنی ئێوە نییە، هەمیشە وتوومە پێموایە تیپەکە لەگەڵیدا بەهێزتر دەبێت”.

لە کۆتاییدا وتی: گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیال مەدرید چاوەڕوانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، هێشتا ئامارێکی زۆر باشی هەیە، ژینگەی مەدرید و یاریزانەکان وەک ئەوەی لە پاریس سانجێرماندا هەبوو، نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆرت قوربانی دەدات بۆ ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki

شەڕ لە نێوان ڤینیسیۆس و مباپێ بەردەوامە

یاسین