لە یاریەکانی گەڕی 15 و کۆتایی یانەی قەڵادزێ بەکۆمەڵێک هیوای گەشەوە لەنێو کەرکوکەوە بووە میوانی یانەی شۆریجە و یاریەکەشی بە ئەنجامی 4-0 بردەوە و بۆ یەکەمین جار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە خولی نایابی کوردستان وەکو پاڵەوانی خولی پلەیەکی کوردستان بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ.
هەروەها یانەی هەڵۆ لەنێو یاریگای خۆیدا یاری سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی کوردستان بەرامبەر یانەی زانکۆی جیهان ئەنجامدا،کە هەردوو تیپ شەڕی بلیتی خولی نایابی کوردستانیان دەکرد،سەرئەنجام یانەی هەڵۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام 1-0 توانی یاریەکە بباتەوە و وەکو دووەمین یانە بگاتە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ
لە هەمان کاتیشدا یانەی سلێمانی،کە کشانەوەی خۆی لە خولەکە ڕاگەیاند بوو دوای ئەویش یانەی ڕەواندز بووە دووەمین تیپی دابەزیو بۆ خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی 2025-2026
“سەرکار ڕێبوار”