ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی لەدەستدا

 

بارسێلۆنا سروشتی پێکانەکەی ئاشکرا کرد کە مارک کاسادۆی ئەستێرەی یانەکەی لە کاتی بردنەوەی لە لالیگا بە ئەنجامی 4-2 لە ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی بووە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەو پشکنینانەی ئەم بەیانییە ئەنجامدراون دەریانخستووە کە کاسادۆ تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی ڕاستیدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “کاسادۆ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕادەی برینەکە و چارەسەری گونجاو”.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە ئامادەنەبوونی کازادۆ بۆ زیاتر لە دوو مانگ درێژببێتەوە و بەشێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە وەرزەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بهێنرێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاسادۆ تووشی دڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و ماوەی نەبوونی لە یاریگاکە بەندە بەوەوە کە ئایا دڕانەکە تەواو بووە یان بەشێکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ريكى كرد

یاسین

بڕەپارەیەكی زۆر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

سەڵاح

وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا زیاتر لە دە کۆمپانیا و کەشتیی سەر بە ئێرانی خستە لیستی سزاکانیەوە

سەڵاح