ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چاوەڕێی یارییەکی گرنگی نێوان نەسڕ و هیلال دەکرێت

 

تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دوو یاریزانی سعودی ئەلهیلال و ئەلنەسری خستە سەر ڕێگای جیاواز، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دێربی نێوان ئەو دووانە لە یاری کۆتاییدا.

تیروپشکی چارەکی کۆتایی کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا یانەی نەسر لە 26ی نیسان ڕووبەڕووی یۆکۆهاما ئێف مارینۆسی ژاپۆنی دەبێتەوە.

ئەگەر یانەی عەلەمی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بەرامبەر براوەی یارییەکەی نێوان ئەلسەدی قەتەر و کاوازاکی فرۆنتاڵی ژاپۆنی یاری دەکات، کە لە 29 و 30ی نیساندا ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە یانەی هیلال لە 25ی نیسان بەرامبەر گوانجوی کۆریای باشوور دەست بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکات.

ئەمەش بەو مانایەیە کە قۆناغی پێش کۆتایی دەتوانێت شاهیدی کلاسیکی سعودی بێت لە نێوان ئەلئەحلی و ئەلحیلال و ئەگەر ئەلزەعیم سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی، ئەوا دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەلنەسر ببێتەوە، ئەگەر ئەوانیش سەرکەون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سانتۆس پلانی دارایی بۆ گواستنەوەی نەیمار دادەنێت

یاسین

نموونەیەک لە وەفا و دڵسۆزی لە تۆپی پێدا

یاسین

بەرشەلۆنە تۆڵەی خۆی لە جیرۆنا دەکاتەوە

یاسین