ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی، هێرشبەری گالاتاسارای بە خواستن لە یانەی ئەی سی میلانۆ، پەشیمانی خۆی دەربڕی لە جێهێشتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.
میلان هاوینی ڕابردوو بڕگەی ئازادکردنی مۆراتا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ کارا کرد.
مۆراتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆیی ئیسپانیا کادینا سێر وتی: پێموایە دەبوو هاوینی ڕابردوو بە وردی بیرم لەوە بکردایەتەوە کە ئایا ئەتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵم یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک لە قۆناغێکی دیاریکراوی ژیانتدا هەست بە باشی ناکەیت، بڕیاری هەڵە دەدەیت لە هەموو ڕوویەکەوە، ئێستا، شتەکان ناتوانرێت بگۆڕدرێن، منیش ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم، ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە بۆ دواوە، ڕەنگە ئەو بڕیارەم نەدابا، ئێستا تێدەگەم کە واقیعم بە ڕوونی نەدەبینی. ئێمە پاڵەوان بووین، لە ئەتلەتیکۆش ئەو کەسانە زیاتر بوون کە خۆشیان دەویستم و لێم تێدەگەیشتن.
مۆراتا لە کۆتاییدا وتی: ئایا خۆم لە خولی سعودیە دەبینم؟ ناتوانم هیچ بڵێم – نازانم داهاتوو چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ڕەنگە دەرفەتی گەڕانەوەم بۆ یانەیەکی گەورەی دیکە هەبێت کە پێویستی بە هێرشبەرێکی بەئەزموون هەیە.