بەگوێرەی ماڵپەڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی، کەریم بنزیمە خواستی گەڕانەوەی بۆ مەدرید بە بازنەی ناوەوەی خۆی ڕاگەیاندووە، بەو پێیەی پلانەکانی داهاتووی بریتین لە کارکردن بۆ یانەی شاهانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنزیما دەیەوێت دەستبەجێ دوای وازهێنانی بگەڕێتەوە یانەی ڕیال مەدرید بۆ گەڕان بەدوای ڕۆڵی نوێ لە یانە خۆشەویستەکەیدا، ڕەنگە ڕۆڵێکی وەک باڵیۆزی یانەکە یان پۆستێکی ستراتیژی لەناو ئیدارەی یانەکەدا پێشکەش بکرێت.
بێنزیما پێشتر بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردبوو، بیری ڕیال مەدرید دەکەم، نیوەی تەمەنم لەوێ بەسەر بردووە، هەست بە ماڵەوە دەکەم، هەمیشە سەیری یارییەکانی ڕیال مەدرید دەکەم.
بێنزیما بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەی ڕیال مەدرید دادەنرێت بەدرێژایی مێژووی یانەی ڕیال مەدرید، لە 2009 تا 2023 یاری بۆ یانەکەی کردووە.
هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە 648 یاریدا لەگەڵ تیپی شاهانە بەشداریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە، لەو ماوەیەدا 354 گۆڵی تۆمارکردووە.