لیڤەرپوول ئەمڕۆ شەممە هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت سەبارەت بە پێکانەکەی ئەلیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە کاتی پشووەکانی ئێستای نێودەوڵەتیدا.
ئەلیسۆن لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی سێلیکاو لەکاتی بردنەوەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا کە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرازیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، تووشی پێکانێکی سەخت بوو، دوای ئەوەی سەری لەگەڵ یاریزانێکدا پێکدادا.
ئەلیسۆن بێکەر کەمپی بەڕازیلی بەجێهێشت و دوێنێ گەڕایەوە لیڤەرپوول بۆ پشکنینی پزیشکی و پشکنینی باری تەندروستی.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (X) نووسیویەتی “ئەلیسۆن دوای پشووی نێودەوڵەتی ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن لەگەڵ لیڤەرپوول”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە سەرەڕای ئەو پێکانەی سەری لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی بووە، هیچ کێشەیەکی نییە.
لیڤەرپوول ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکەی دێربی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ٢ی نیسان، لە خولی ئینگلیزی.