ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرشەلۆنە چاوی لە ئیساکە

 

سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کرد، ڕامۆن پلانێس، سکرتێری پێشووی تەکنیکی بارسا، لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیداد چاودێری ئیسحاق کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سەرکەوتنی لاپۆرتا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١دا، ئارەزووی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئیساک زیادیکردووە، سەرۆکی بلاوگرانا لایەنگرێکی بەهێزی بیرۆکەی گرێبەستکردنی هێرشبەرەکەی نیوکاسڵە و ئامادەیە هەوڵێکی دارایی بەرچاو بدات بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

ڕوونیشیکردەوە، لاپۆرتا تاکە کەس نییە کە پشتگیری لە بیرۆکەی گواستنەوەی ئیساک دەکات، بەو پێیەی دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا پێیوایە هێرشبەرە سویدییەکە ئەو ئاستەی هەیە کە پێویستە بۆ پۆشینی درێسی یانە کەتەلۆنییەکە.

کارگێڕی وەرزشی بەرشەلۆنە پێیان وایە سەرکەوتنی ئیساک لە خولی نایابی ئینگلیزیدا دەیسەلمێنێت کە ئامادەیە بۆ ئاستەنگە گەورەکان و هێرشبەرێکی تەواوەتییە و توانای ئەوەی هەیە وەک هێرشبەر یان لە پەراوێزەکاندا یاری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک باسی لە دوایین ئامادەکارییەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال سۆسیداد

یاسین

سعوودیه‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ ده‌كات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین