بەرپرسانی بەرشەلۆنە کاردەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یانەکە نەکەوێتە ئەو تەڵەی کە لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەیدا ئەزموونی کردبوو لەکاتی دانوستان لەگەڵ ئەستێرەی ئێستای لامین یامال.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەتوانا لامین یامال کارێکی ئاسان نابێت، سەرەڕای ئەو ئارامییەی هەم یاریزانەکە و بریکارەکەی خۆرخی مێندێز نیشانیانداوە، کە بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو یاریزانە پێی چەپە لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.
لامین یەمال لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردەوە تا ساڵی 2026، بەڵام بەهۆی ئەو یاسایانەی کە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی قەدەغە دەکەن گرێبەستی زیاتر لە سێ ساڵ واژۆ بکەن، نەتوانرا بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژبکرێتەوە.
بەڵام ڕێککەوتن لەسەر مەرجەکان کرا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی یەمال تا ساڵی ٢٠٣٠ کە دەبێتە ١٨ ساڵ.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دەڵێت: لەگەڵ تەقینەوەی تۆپی پێی یەمال، ئەم مەرجانە بە تەواوی بەسەرچوو بوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ناچاربوون دووبارە دانوستان لەسەر مەرجە نوێیەکان بکەنەوە.