ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیڤەرپول هەموو شتێکی سەڵاحی گۆڕی

موحەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەربولی ئینگلیزی لە ئێستادا بۆتە مانشێتی ڕۆژنامەکان،ئەمەش دوای ئەوەی دێت،کە گرێبەستی ئەستێرەکە لەگەڵ ڕێدز لەم هاوینە کۆتایی پێدێت و هەنگاوی نوێکردنەوەکەشی وەستا بوو،تا ئەو حاڵەتەی ئالۆزی لەنێوان یانەکە و یاریزانەکە دروست بوو،کە وای لەو یانانە کرد ئاسانتر لە بڕوانن لەگرێبەست کردنە لەگەڵ یاریزانەکە،وەکو بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و ئەلهیلالی سعودی.

بەڵام لیڤەرپول ئەمڕۆ هەموو شتەکانی سەر و ژوور کردەوە و لەگەڵ سەڵاح گەیشتۆتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوە گرێبەستەکەی و هاوکاتیش ڤان دایکیشی ڕازی کردوە بە مانەوەی لە یانەکە و بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردووکیان ڕادەگەیەنن.

سەڵاح لە ساڵی 2017 ڕۆمای ئیتاڵی جێهێـشت و ڕووی کردە لیڤەرپول و لەگەڵ ئەو تیپە خاوەن مێژووی تایبەتە و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی یانەکە هەژمار دەکرێت و ئەم وەرزەش یەکێک لە باشترین وەرزەکانی خۆی بەڕێدەکات،کە خاوەنی 32 گۆڵ و 22 ئەسیستە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەمال: فلیک لێی پرسیم بۆچی توڕە بووم

یاسین

پێش جەژنی ڕەمەزان دووكانەكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین