کیلیان مباپێی کاپتنی فەرەنسا ستایشی سێ یاریزانی کرد، دوای ئەوەی لێس بلیۆس بە بردنەوەی بە لێدانی سزا بەرامبەر کرواتیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا.
مباپێ لە لێدوانێکیدا بۆ یانەی TF1 وتی: ئێمە یارییەکەمان بە خواستێکی بەهێزەوە دەستپێکرد بۆ ئەوەی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین، قەناعەتمان هەبوو کە دەتوانین ئەو کارە بکەین.
وتیشی: زۆر هەلمان لەدەستدا، ئۆلیسێ لێدانێکی سزای نایابی تۆمارکرد، دێمبلیش بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی دووەمی بۆ زیادکرد، لە لێدانی سزادا، دەمانزانی مایک مایگنان جیاوازییەکە دروست دەکات، چونکە ئەو یاریزانێکی لێدانی سزای گەورەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لێدانی سزا بۆ ئێمە وەک گۆڵی سێیەم بوو، هەروەها قەناعەتمان هەبوو کە لە کۆتاییدا سەردەکەوین.