ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئارنۆڵد داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

 

ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە یەکلایی کردەوە، بڕیارە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا گرێبەستەکەی کۆتایی پێبێت و تا ئێستاش هیچ ڕێکەوتنێکی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە لە شوێنی خۆیدا نییە.

بەگوێرەی چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، ناوی ئارنۆڵد بۆ ڕیال مەدرید، لە وەرزی داهاتوو دەستپێدەکات، بەشێوەیەکی بێبەرامبەر.
لیڤەرپوول لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند جارێک هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ ئەوەی ئارنۆڵد ڕازی بکات گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردەوە، ئەمەش هەواڵەکانی گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بەهێزتر کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید تاڕادەیەکی زۆر ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئارنۆڵد تەواو کردووە، ئەوەی ماوە ئیمزاکردنی فەرمییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

یاسین

ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەشداری یارییەکەی ئەم شەو ناکات

یاسین

فلیک : کەسێکی گرنگمان لەدەستدا

یاسین