لە دوای شکستە کەمەر شکێنەکەی هەڵبژاردەی عێراق لەبەرامبەر هەڵبژاردەی فەڵەستین لە یاریەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ساڵی 2026،کە لە خولەکەکانی کۆتاییدا عێراق دوو گۆڵی لەسەر تۆمار کراو یاریەکەی بە ئەنجامی 2-1 دۆڕاند و تووشی شۆک بوو لەلایە فەڵەستینەوە.
شایەنی باسە هەر لەدوای یاریەکە میدیاکان و هاندەرانی عێراق هێرشی توندیان کردە سەر خیسۆس کاساس،ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە و بەهۆکاری سەرەکی شکستەکەیان دادەنا و داوای دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرەیان دەکرد،کە هەر دوێنێ شەو دوای یاریەکە ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆبوونەوە و قەراری دوورخستنەوەی کاساسیان نەدا،چونکە بەشێکی ئەندامان پێیان وایە کارگێڕی هەڵبژاردە هۆکارە نەک ڕاهێنەر
لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەکەش کاساس داوای لێبوردنی لە هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق کرد و وتی:- من دەست لەکار ناکێشمەوە و ئەگەر فیدراسیۆنیش بڕیاری دوورخستنەوەم دەدات با دوورم بخاتەوە