ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جیسۆس کاندیدە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەری جێگرەوەی دۆریڤاڵ جونیۆر، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوای ئەو شکستە قورسەی سێلیسۆ بەرامبەر ئەرجەنتین تووشی بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی 4-1 بە ئەرجەنتین دۆڕا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئەمەش فشارەکانی لەسەر دۆریڤاڵ ڕاهێنەر زیادکرد، ڕەنگە بەم نزیکانە دەست لەکاربکێشێتەوە.
ڕۆژنامەی بەناوبانگی بەڕازیلی “گلۆبۆ” چەند ناوێکی پێشنیار کردووە کە ڕەنگە گونجاو بن بۆ سەرکردایەتیکردنی بەڕازیل، لەوانە خۆرخی جیسوسی پورتوگالی، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی ئەلحیلاڵی سعودی.

جیسوس وەک ڕاهێنەری یانەی هیلال ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی بەدەستهێناوە، وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی پیشەگەری سعودیەی بەدەستهێنا بەبێ دۆڕان، هەروەها پارێزگاری جامی دوو مزگەوتی پیرۆز و دوو جامی سوپەری سعودیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوەدەچێت

یاسین

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

لیڤه‌رپول هه‌نگاوێك له‌ ئه‌لۆنسۆ نزیك ده‌بێته‌وه‌

یاسین