ڤینیسیۆس لە لێدوانێکیدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس تیشکی خستۆتە سەری وتی: ئێمە زۆر خراپ یاریمان کرد، لەکاتێکدا ئەرجەنتین یارییەکی نایابی لەبەردەم هاندەرانی ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بیر لە هەموو ئەو کارانە بکەینەوە کە کردوومانە، ئەمە ناتوانێت ڕووبدات، دەبێت باشتر بین و واز نەهێنین، تەنها ساڵێک ماوە بۆ مۆندیال.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ چووینە ژووری جلگۆڕین و زۆر شت نەبوو بڵێین، با کەمێک بیر لەوە بکەینەوە کە لە یاریگادا چیمان کردووە.
لە کۆتاییدا وتی: پێویستمان بە گۆڕانکاری هەیە لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا، من لە مۆندیالێکدا یاریم کرد و دۆڕام، نامەوێت مۆندیالێکی دیکە بدۆڕێم.
دوای دۆڕاندنەکەی بەرازیل کۆی خاڵەکانی بە 21 خاڵ لە پلەی چوارەمدا بەستەوە، ئەرجەنتینیش بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدا بوو، پێشتر پێش یارییەکەی بەڕازیل سەرکەوتبوو بۆ مۆندیال.