ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Xiaomi تایبلێتێکی نوێ نمایش کرد

 

کۆمپانیای (Xiaomi) لەسەر ئاستی جیهان چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و زنجیرە تابلێتی (Xiaomi Pad 7) یەکێک بوو لە بەرهەمە نمایش کراوەکان زنجیرەکە لە دوو مۆدێل پێکدێت جۆری ئاسایی Pad 7 و جۆری پرۆ Pad 7 Pro هەردوو تابلێتەکە ڕوونماکانیان قەبارەیان 11.2 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونیان 3.2K و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 144 هێرتزە جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3. لە ڕووی کامێراوە، جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی ڕوونی 7 مێگاپیسکڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە، هەروەها جۆری پرۆ کامێرای سێڵفی 32 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە.

هەردوو تابلێتەکە پاترییەکانیان قەبارەی 8850 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە، جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات و جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ئەپڵ ئایپادێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

یاسین

گەیشتن بە خێراترین ئینتەرنێت لە مێژوودا

یاسین

کۆمپانیای Nothing وەشانی 2.5.5 بەردەست کرد بە کۆمەلێک نوێکاری

یاسین