ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی بە دوو کۆپلەی شیعری یادی ریفراندۆم دەکاتەوە

 

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆم، دوو کۆپلەی شیعری بڵاو کردووەتەوە؛ لە یەکێکیان ئاماژە بە “بەهای ئازادی” و لەوەی دیکەشیان باس لە “سەروەری و شکۆ” دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-09-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە حەوتەمین ساڵیادی “ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس؛ دوو کۆپلەی شیعری، هەردوو شاعیری بەناوبانگی عەرەبی (موتەنەبی و میخائیل نوعەیمە)ـی بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەو کۆپلە شیعرەی موتەنەبی بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێت (إذا غامَرْتَ في شَرَفٍ مَرُومِ، فَلا تَقنَعْ بما دونَ النّجومِ) واتا “ئەگەر لە پێناو سەروەری و شکۆدا سەرکێشیت کرد، بە کەمتر لەوەی ئامانجتە ڕازی مەبە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئەم وو کۆپلە شیعرەی میخائیل نوعەیمەی بڵاو کردووەتەوە کە ئاماژە بە بەهای ئازادی دەکات (إنَّ الحريةَ أثمنُ ما في الوجود، لذلك كان ثمنُها باهظاً) و بە مانای “ئازادی لە بەهادارترینەکانی ژیانە، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە” دێت.

May be an image of 1 person and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

سەڵاح