ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا

 

 

میدیاكانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه،‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی بولیا له‌ باشووری ئیتاڵیا ڕووی دا.

ئاشكرا كراوه‌، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 4.7 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ كه‌ناراوه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا ڕووی داوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌، باربرا ڤالینزانۆ، سه‌رۆكی پاراستنی شاری بولیا ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی كه‌شوهه‌وا هیچ شتێكی مه‌ترسیدار تاوه‌كوو ئێستا له‌ ئارادا نیه‌.

له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو چه‌ند جارێكی تر بوومه‌له‌رزه‌ به‌ پله‌ی كه‌متر له‌وه‌ی ئێستا له‌ هه‌مان ناوچه‌ ڕوویان داوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌همه‌ن قوبادی لەگەڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس کۆبووەوە

ART

سولحی مه‌جید مزووری: به‌ سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی میلله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت

دڵشاد

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART