ئەمڕۆ دووشەممە 3/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لەئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین.
گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.