وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکی پارتی “ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا” (AfD) ڕایگەیاند: ئێستا پلان هەیە ناردنی فڕۆکەیەی دیکە بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەفغانستان هەڕەشەیان لەسەرە.
وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردووەتەوەم بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی مۆڵەتی وەرگرتنی ئەڵمانیایان هەیە، پێویستە گەشتی زیاتر ئەنجام بدرێن تا ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی کاتی هەناردنی فڕۆکەکە و ژمارەی ئەو کەسانەی
هۆڵم، نوێنەری پارتی ڕاستڕەوی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە دەبێت حکوومەتی داهاتووی ئەڵمانیا دەستبەجێ پابەندبوونەکانی وەرگرتن هەڵبوەشێنێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند هێشتا ٢٨٠٠ لەو هاووڵاتییه ئەفغانستانیانەی بەڵێنیی وەرگرتنیان لە بەرنامەی “وەرگرتنی فیدراڵی بۆ ئەفغانستانییە هەڕەشەلێکراوەکان” وەرگرتووە، چاوەڕوانی هاتن بۆ بۆ ئەڵمانیان.
حکوومەتی ئەڵمانیا دوای دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ بەرنامەی وەرگرتنی بۆ ئەو بەشەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان ڕاگەیاند بەهۆی کارکردن لەگەڵ سوپای ئەڵمانیا یان چالاکییان لە بوارەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤدا لەلایەن ڕژێمی تاڵیبانەوە هەڕەشەیان لەسەرە.
ئەمە لە کاتێکدایە، حزبە پارێزگارەکانی دیموکرات مەسیحی و سۆسیال مەسیحی لە گفتوگۆ سەرەتاییەکاندا لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکرات لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی هاوپەیمانی ڕێککەوتوون کە کۆتایی بە بەرنامەکانی وەرگرتنی خۆبەخشانە “تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت” بهێنن و بەرنامەی نوێش ڕانەگەیەنن.
گوتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە: ئەو بەڵێنانەی بە ئەفغانستانییە هەڕەشەلێکراوەکان دراوە، لە ڕووی یاساییەوە بڕیاری کارگێڕیین و ئەو کەسانە دەتوانن پشتیان پێ ببەستن و ئەگەر پێویست بکات سکاڵا تۆمار بکەن.

هەواڵی پێشوو