ئەمڕۆ، سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، ئەحمەد شەرع، ڕەشنووسی دەستووری نوێی ئەم وڵاتەی ئیمزا کرد.
بەپێی ئەم دەستوورە، ناوی وڵات وەک خۆی بە “کۆماری عەرەبی سووریا” دەمێنێتەوە و ئایینی سەرۆک کۆمار ئیسلام دیاری کراوە.
لە دەستوورە نوێیەکەدا، ماوەی قۆناغی گواستنەوە بۆ پێنج ساڵ دیاری کراوە.
عەبدولحەمید ئەلعەواک، ئەندامی کۆمیتەی دەستووری، ڕایگەیاند: سەرۆککۆمار مافی دیاریکردنی دادگای دەستووری نوێی هەیە. هەروەها گوتی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ دەبێت و دادگا نائاساییەکان قەدەغە دەکرێن، بەڵام ڕاگەیاندنی باری نائاسایی (ڕەوشی ئاوارتە) تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماردا دەمێنێتەوە.