بڕیارە نۆیەمین کۆنفڕانسی برۆکسل سەبارەت بە دۆخی سووریا لە ڕێکەوتی ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت. ئەم کۆنفڕانسە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی دەستەبەرکردنی پرۆسەیەکی ڕاستەقینە و سەلمێندراو بۆ گواستنەوەی سیاسی لە سووریا.
وڵاتانی بەشداربوو هەوڵدەدەن بۆ کۆکردنەوەی بڕی زیاتری یارمەتیی دارایی و مرۆیی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئێستا.
هەروەها، کۆنفڕانسەکە ڕەهەندێکی دیکەشی هەیە، ئەویش تاوتوێکردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەیە لە ڕۆژئاوای سووریا سەریان هەڵداوە و ڕووبەڕووی سەرکردایەتیی نوێی سووریا دەبنەوە.
سیاسەتی یەکێتیی ئەوروپا بەرانبەر سووریا بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی سەرکردایەتیی نوێ لەگەڵ قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات و پاراستنی مافەکانی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان بەندە.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو