ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە تورکیا بە درۆن و هەلیکۆپتەر شۆفێران سزا دەدرێن

لە تورکیا، پۆلیسی هاتوچۆ شێوازێکی نوێی چاودێریکردنی شۆفێران بەکاردەهێنێت، بە بەکارهێنانی درۆن و هەلیکۆپتەر بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. ئەم شێوازە جیاوازە بووەتە جێگەی مشتومڕ و ڕەخنەی شۆفێران.
بەپێی زانیارییەکان، درۆنەکان بە ئاسماندا دەفڕن و چاودێریی ڕەفتاری شۆفێران دەکەن. هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، وەک بەکار‌هێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا، بەنەبەستنی قایشی سەلامەتی، یان لێخوڕینی خێرا و تێپەڕاندنی ترافیک لایت، درۆنەکە وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی دەگرێت و سزای بۆ تۆمار دەکرێت.
ئامارەکان دەریدەخەن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ١٤ی ئادار، نزیکەی ٣٣ هەزار و ٧٧٠ ئۆتۆمبێل و شۆفێر لە ڕێگەی درۆن و هەلیکۆپتەرەوە سزا دراون.
شۆفێران نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەم شێوازە چاودێریکردنە، چونکە بەبێ ئاگادارکردنەوە سزادەدرێن و هەستی ئەوەیان هەیە کە تەڵەیان بۆ دانراوە.
جێی ئاماژەیە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستانیش، کامێرای چاودێری بۆ هاتوچۆ بەکاردەهێنرێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، پێش کامێراکان تابلۆی ئاگادارکردنەوە دادەنرێت بۆ ئەوەی شۆفێران ئاگاداری هەبوونی چاودێری بن و خۆیان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین