ئه‌مرۆ شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له‌حه‌سه‌كه كۆبوونه‌وه و ئاژانسی زاگرۆس پێشووتر زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه دابوو و ده‌رئه‌نجامی نوێترین كۆبوونه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو.
ئه‌مرۆ 18ی3ی 2025 له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، شاندی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) كۆبوونه‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه 4 كاتژمێری خایاند، له‌م باره‌وه، حه‌سه‌ن ره‌مزی، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی یه‌كریزی كوردستان فاكته‌ری سه‌ره‌كی و ستراتیژیمانه و له‌دوای رژێمی به‌شاره‌وه هه‌وڵمانداوه وه‌ك كورد به‌یه‌ك شاند بچینه شام و پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه گرنگه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆش گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌كی كوردی ئاماده‌كه بكه‌ین، به‌یه‌ك شاند بچینه شام و مافی گه‌لی كورد له ده‌ستوور بچه‌سپێنن”.
گوتیشی: “كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنی بوو، ئامانجیش ئه‌وه‌بوو كه به‌یه‌ك ئامانج و شاند بچینه شام، و له‌نزیكترین كات بگه‌ینه وه‌ره‌قه‌ره‌كی هاوبه‌ش”.