ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێتیی ئەورووپا داوای گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە دەکات

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە سەردانەکەیدا بۆ میسر داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانی سەبارەت بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتانی لە کەرتی غەززە کرد.
کالاس، جەختی لە دژایەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ توندترکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کردەوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئادار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی، وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر گوتی: “ئێمە بە توندی دژی دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکانین لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بووەتە هۆی زیانی گیانیی ترسناک لە غەززە. دەبێت ئەم کۆمەڵکوژییە ڕابگیرێت.”
کایا کالاس لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی، لە قاهیرە بەشداریی لیژنەی وەزیرانی “عەرەبی-ئیسلامی” کردووە بۆ ئەوەی سەبارەت بە دۆخی غەززە گفتوگۆ بکات. ئەو جەختی کردووەتەوە، یەکێتیی ئەورووپا نوێبوونەوەی دوژمنایەتییەکان سەرکۆنە دەکات و داوای دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا “چارەسەری دوو وڵاتی” تەنیا ڕێگای ئاشتیی بەردەوامە.
ئەم بەرپرسە باڵایەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئادار، لە سەردانەکانیدا لە ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی و فەلەستینی گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی فشارەکان بۆ “گەڕانەوەی دەستبەجێ بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنە پەیوەندیدارەکان بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان” زیاد بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆڵێکی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات

سەڵاح

شرۆڤەکاری فەرەنسی: پەیامی ئیسرائیل ئەمە دەگەیەنێت سوپای پاسداران لە هیچ شوێنک ئاسایشی نییە

سەڵاح

سەیرترین بەقاچاخ بردنی پارە ئاشکرا دەکرێت

یاسین