ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆک شارەوانیی لەکارلادراو و زیندانیکراوی ئەستەنبوڵ، بە فەرمی لەلایەن پارتی کۆماریخوازی گەل وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ٢٠٢٨ ناسێندرا.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە ئەو هێشتا لە زینداندایە و شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی فراوان لە سەرانسەری تورکیا بەردەوامە.
ئیمامئۆغڵو کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بە تۆمەتی “گەندەڵی دارایی” دەستبەسەر کراوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕەوانەی زیندان کرا. ئەو ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و بە لەسێدارەدانی سیاسی “بێ دادگایی” ناوی بردووە. ئەو لە پەیامێکدا کە لەلایەن پارێزەرەکانییەوە بڵاوکرایەوە، گوتی: من خۆم ڕادەست ناکەم و ئەم شەڕە دەبەمەوە.
لە کاتی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵۆوە، ناڕەزایەتیی فراوان لە شارە جیاوازەکانی تورکیا دروست بووە. هەموو شەوێک هەزاران کەس لە بەردەم شارەوانیی ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە و هێزە ئەمنییەکان سەدان خۆپیشاندەریان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵی پێشوو