ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای سوودان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی خەرتومی گرتە دەست

عەبدولڕەحمان ئەلبیلاوی، فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکانی خەرتوم، بە کەناڵی “ئەلﻌەرەبییە”ی ڕاگەیاند سوپای سوودان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی خەرتومی گرتووەتە دەست.
پێشتریش فەرماندەی هەڵمەتە سەربازییەکانی خەرتوم جەختی کردبووەوە هێزەکانی سوپا لە ڕۆژهەڵاتی خەرتوم لە پێشڕەویدان و بە بڕینەوەی پردی “المەنشیە”، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی پردەکە بە تەواوی پاک دەکەنەوە.
سوپای سوودان هەروەها ڕایگەیاند هێزەکانی “پشتیوانیی خێرا” لە ناوچەی باقیر تووشی “زیانی قورسی گیانی و کەلوپەلی” بوون.
سوپای سوودان لە درێژەی ئەم هەڵمەتانەدا، سوپا ڕایگەیاند هێزە زرێپۆشەکانی لە شاری خەرتوم پێشڕەوی دەکەن و کۆنترۆڵی بارەگای بەرگریی ئاسمانی لە خەرتوم گرتووەتە دەست.
هێزە زرێپۆشەکانی سوپای سوودان هەروەها ڕایانگەیاند کە کۆنترۆڵی باڵەخانەکانی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سوودان، ناوچەی النزهە، شەقامی الصحافه و هەروەها وێستگەی زەمینیی خەرتومیان گرتووەتە دەست.
هەواڵنێری ئەلعەربییە ڕاپۆرتی داوە سوپای سوودان لە کۆنترۆڵکردنی سەرجەم پردەکانی پایتەخت سەرکەوتوو بووە. ئەو هەروەها گوتی سوپا ڕێگای خەرتوم – جەبەل ئەولیا-ی داخستووە و کۆنترۆڵی کەمپی طیبە لە باشووری خەرتومی گرتووەتە دەست.
هاوکات، سوپای سوودان لە پێشڕەوی کردن لە گوندە باکوورییەکانی ویلایەتی جەزیرە بەردەوامە. سوپا ئێستا لەبەردەم ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ویلایەتی جەزیرە و چوونە ناو باشووری ویلایەتی خەرتومە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە پاراستنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و میلیشیاکانی سەر بە ئێراندا شكستی هێناوە

سەڵاح

هه‌ولێر… له‌ شارۆچكه‌ی شەمامک ده‌ست به‌ کردنەوەی شەقامەکانی گەرەکی بەختیاری نوێ كرا

سەڵاح

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران