سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر پۆڵەندا، ڕووبەڕووی وەڵامێکی وێرانکەر دەبێتەوە.
مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کە سەردانی وارشۆ، پایتەختی پۆڵەندای کردووە، ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر پۆڵەندا، ڕووبەڕووی وەڵامێکی “وێرانکەر” دەبێتەوە.
ڕوتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد تاسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، ئاماژەی بەوەدا کە ٤.٧ لەسەدی بەرهەمی ناوخۆیی ئەم وڵاتە بۆ بودجەی سەربازی تەرخان کراوە و وتی: ئەمە دەتوانێت نموونەیەک بێت بۆ وڵاتانی تری ئەندام.
ئەو وێڕای جەختکردنەوە لەوەی هەڕەشەی ڕووسیا بۆ سەر ئەورووپا هێشتا بەردەوامە، گوتی: هێرشکردنە سەر پۆڵەندا یان ئەندامێکی تری ناتۆ، ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی وێرانکەر دەبێتەوە.

هەواڵی داهاتوو