zagros news agency

چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) دەستپێكرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.7.30، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و محەممەد عەبدولرەحمان، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئارام محمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەت، شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، مامۆستایان و نوێنەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکان، بە شێوەیەکی فەرمی کارەکانی چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026)، لە ژێر دروشمی “پەروەردەی هاوچەرخ، کارامەیی و کوالێتی” لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیپێکرد.

ئەم کۆڕبەندە ساڵانەیە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی و گرنگ سەیر دەکرێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە، تاوتێکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە قوتابخانەکاندا، گونجاندنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاری نوێ، بەدیجیتاڵکردنی سیستمی فێرکردن و بەکارهێنانی ئامرازە زیرەکەکان و پەرەپێدانی توانست و کارامەییەکانی کادری پێگەیەنەر.

کۆڕبەندەکە لە ڕێگەی پێشانگایەکی تایبەت و چەندین پانێڵ و وۆرکشۆپی جۆراوجۆرەوە، هەوڵدەدات نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ داهاتوویەکی گەشتر لە کەرتی پەروەردەی کوردستاندا بخاتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح

سەرچاوەیەک: سوودانی و مالیکی لە بەرژەوەندیی کەسێکی دیکه دەکشێنەوه

سەڵاح

هێزەکانی ئیسرائیل چوونە نێو دوو گوندی قونەیتیرەی سووریا و پاشەکشەیان کرد

سەڵاح