کەشوهەوای ناوچەکانی عێراق بەرەو گەرمبوونێکی بەرچاو دەچێت و نیشاندەرەکانی کەشناسی ئاماژە بە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، بۆ ئەمڕۆ شەممە ١ی ئابی ٢٠٢٦، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە، موسەننا، زیقار، واست و میسان تۆماری ٥٠ پلەی سەدی دەکات، هاوکات لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف، بەغدا و سەلاحەدین پلەی گەرما دەگاتە ٤٩ پلە.
لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک پلەی گەرما دەگاتە ٤٣ پلەی سەدی.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ سبەی یەکشەممە، شەپۆلی گەرما لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق زیاتر تەشەنە دەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

