zagros news agency

چات جی پی تی وەک هاوکاریک بۆ دایک و باوکان بەکاردەهێنرێت بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

 

سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) جارێکی تر داوا لە دایک و باوکان دەکاتەوە کە چات جێ پە تە وەک ئامرازێکی یارمەتیدەر بۆ ڕێنمایی و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بەکاربهێنن. ئاڵتمان جەخت دەکاتەوە کە ژیریی دەستکرد دەتوانێت وەکو ڕاوێژکارێکی زیرەک بێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە سەختەکانی منداڵان و دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ پەروەردەکردنیان.

سەرەڕای نیشاندانی ئەم سودانە ئەم بیرۆکەیە ڕەخنە و نیگەرانیی زۆری لەلایەن شارەزایانی گەشەی منداڵەوە لێکەوتۆتەوە. بەشێک لە شارەزایان هۆشداری دەدەن کە پشت بەستن بە ژیریی دەستکرد لە بری ئەزموونی ڕاستەقینەی مرۆڤ و ڕاوێژی پزیشکی دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی منداڵان و خێزانەکان دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەک وردەکاریی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران ئاشکرا دەکات

یاسین

ئیسرائیل گروپێکی چەکداری لە سووریا کردە ئامانج و هۆشداری دەداتە دیمەشق

یاسین

وەبەرهێنەرەکەی فەیسبووک هاوکێشەی ژیریی دەستکرد پێچەوانە دەکاتەوە

یاسین