zagros news agency

بەهای زێڕ و زیو به‌رز بووه‌وه‌

 

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی ئابی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بوون لە تۆمارکردنی هەڵکشانی بەهێز و نرخەکان گەیشتنە ئاستێکی بەرزی نوێ.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بۆ 4,268.4 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 137,232.41 دۆلار و یەک گرامیش بە 137.23 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان هەڵکشانێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی؛ عەیارەی 22 هەڵکشا بۆ 970,625 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 926,505 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 794,147 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو هاوشانی زێڕ بەردەوام بوو لە سەرکەوتن، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هەڵکشاوە بۆ 62.03 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,994.25 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.99 دۆلار جێگیر بووە.

​ئەم بەرزبوونەوەیە پاڵپشت بوو بە دابەزینی بەهای دۆلار و کەمبوونەوەی سوودی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا، لەگەڵ زیادبوونی هیواکان بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز.

​شیکارکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخەکان لە ئەنجامی ئەو گەشبینییە بوو کە باس لە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات؛ ئەمەش فشارەکان بۆ سەر نرخی نەوت کەم دەکاتەوە و پێویستی بانکە ناوەندییەکان و بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود ناهێڵێت، کە ئەمەش پاڵپشتییەکی ڕوونە بۆ زێڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک هۆشداری دەدات

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت

یاسین