zagros news agency

دەیڤد بێرک بە تۆمەتی کوشتنی کچێکی 14 ساڵان دادگەیی دەکرێت

گۆرانیبێژی ڕاپ دەیڤد بێرک ناسراو بە D4vd لە ناوەندی چاکسازی لە لۆس ئەنجلۆس دەستبەسەرە و چاوەڕێی دادگاییکردن دەکات.

 

ئەم هونەرمەندە تەمەن 21 ساڵە تۆمەتبارە بە دۆزینەوەی تەرمی کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی لە ساڵی 2025دا. هێزەکانی ئاسایش لە نیسانی ڕابردووەوە دەستگیریان کردووە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری بەردەوامن.

 

شوێنی دەستبەسەرکردنی ئەم گۆرانیبێژە یەکێکە لە گەورەترین زیندانەکان، بەڵام بەردەوام ڕەخنەی لەسەر بووە بەهۆی کەمی پاکوخاوێنی.

 

داواکاری گشتی کالیفۆرنیا ڕووبەڕووی ئالێنگاری یاسایی بووەتەوە بۆ چاککردنی دۆخی زیندانەکان.

 

دادوەر بڕیاریدا دۆسییەکە بنێرێت بۆ دادگە بەهۆی بوونی بەڵگەی پێویست. تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک لە لایەن دەیڤد بێرک تۆمار نەکراوە و ڕێگە بە سەردانیکردنی نەدراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى گشتيى هوداپار پرۆسه‌ى ئاشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

رووسیا: ئەمریکا پێيی وابوو دەتوانێت سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران دووبارە بکاتەوە

سەڵاح

دەم پارتی: سزادانی زەیدان هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

یاسین