دادگەی سەربازی لە لوبنان بڕیاریدا دانیشتنی دادگاییکردنی هونەرمەند فەزڵ شاکر بۆ 23ی ئەیلوول دوابخات.
میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، بڕیاری دواخستنەکە بێ ئاشکراکردنی هۆکارە سەرەکییەکان بووە. ئەم هونەرمەندە بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگە ڕووی لە لوبنان کردبوو پێش ئەوەی بڕیارە نوێیەکە دەربچێت.
فەزڵ شاکر ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی یەکەم کۆنسێرتی گۆرانی لە سعودیە لە مانگی ئابدا.
بەپێی سەرچاوەکان، کۆنسێرتەکە لەم مانگەدا دەبێت، بەڵام رۆژەکە دیاری نەکراوە. ئەم هونەرمەندە تەنیا ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە قەتەر پشوو بەسەر دەبات.
لەلایەکی دیکەوە، شامی، گۆرانیبێژی سوری، ڕایگەیاند، خوازیارە کارێکی هاوبەش لەگەڵ فەزڵ شاکر ئەنجام بدات و بڕیارەکە بە شانازی دەزانێت.

