zagros news agency

‎ترامپ: شەڕی ئێران بە زوویی کۆتایی دێت

سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە پێی وایە شەڕی ئێران بە زوویی کۆتایی پێ دێت.

ترامپ لە کاتی گفتوگۆ  لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا، ئاماژەی بە ئێران کرد و وتی: «پێم وایە ئەم شەڕە زۆر بە زوویی تەواو دەبێت. پێم وا نییە بتوانن زۆرتر بەردەوام بن.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە هەواڵی دا کە سوپای ئەمریکا بەشێکی گەورە لە کۆگای جیهانی مووشەکە دوورمەوداکان و وردەکارەکانی لە ماوەی شەڕەکەی لەگەڵ ئێران، کە ئێستا چووەتە مانگی شەشەم، بەکار هێناوە.

کاتێک پرسیاری لێ کرا دەربارەی دۆخی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، ترامپ وتی ئەمریکا بڕێکی زۆر، نزیکەی بێ سنوور، لە هەندێک جۆری چەکی هەیە، بەڵام دانی نا کە ژمارەی هەندێک جۆری دیکەی تەقەمەنی کەمترە.

ئەو وتی: «هەندێک جۆری تەقەمەنی هەیە کە بە بڕێکی زۆر زۆر، یان نزیکەی بێ سنوور، لەبەردەستماندایە، بەڵام هەندێک جۆری دیکە بەڕادەی یەکسان بەردەست نین.

ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیاکانی بەرگریی ئەمریکا لە ئێستادا کار دەکەن بۆ دروستکردنی کارگەی نوێی بەرهەمهێنان، لەوانەش دامەزراندنی هێڵی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی پاتریۆت و تۆماهاوک.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی پاکستان دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

ئەمرۆ کۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن 16 نمایش دەکات

سەڵاح