zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە ئامادەیی پیشەیی دهۆک – سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگای دهۆک، ئاگاداری قوتابیان و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکاتەوە کە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
​١. وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەبێت.
٢. سەد (١٠٠) قوتابی و خوێندکار لەم ئامادەییە وەردەگیرێن؛ ٢٥ قوتابی و خوێندکار بۆ هەر بەشێک.
٣. خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێکدێت:
— بەشی دیزاینی ناوخۆ
— بەشی ڕێستۆرانت
— بەشی چاککردنی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل
— بەشی وزەی خۆر
٤. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥. ساڵی یەکەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦. بەرنامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەکەن.
٧. ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٨ی ٨ی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ١ی ٩ی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.
٨. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە (کە هەمان کۆد و پاسۆردە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی (ناردن) بکات:
​https://www.e-parwarda.com
​وەزارەتی پەروەردە
٩ی ٨ی ٢٠٢٦

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حالەتێکی تایی خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

گوران

هێرشی درۆنی؛ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین