zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵی کڕینی نەوتهەڵگر دەدەین تا پشتیوانی لە هەناردەکردن بکەین

باسم محمد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق، جەختی کردەوە کە بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ حکومەت لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی تەرخانکراوە داراییە پێویستەکان بە مەبەستی کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر بۆ کۆمپانیای کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق.

وەزیری نەوت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە وەزارەتەکە بە هاوکاریی حکومەت هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تا گوژمەی دارایی پێویست تەرخان بکارێت بۆ کڕینی کەشتیی نەوتهەڵگر لە سەرجەم جۆرەکان بۆ ناو کۆمپانیای کەشتییە نەوتکێشەکانی عێراق.
ڕوونی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە پێشخستنی کۆمپانیاکە و بەهێزکردنی تواناکانی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد کە خاوەندارێتیکردنی کەشتیی نەوتهەڵگری سەربەخۆ، ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە پرۆسەکانی هەناردەکردنی نەوت دەکات.
جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە قازانجی ئابووریی بەرچاو بەدەست دەهێنێت و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوە و زیادکردنی داهاتە داراییەکانی وڵات لە کەرتی ووزەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاخچین دۆسکی: دێکارکەم بۆ بدەستڤەئینانا هەمی مافێن خەلکێ دەڤەرێ

یاسین

ڕێنماییه‌كانى جه‌ژنى قوربان بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمەریکی کۆبووەوە

سەڵاح