دەستەی دەستپاکی نیشتمانیی فیدراڵی ڕایگەیاند کە لە میانی مانگی ئەیلوول ۱۷ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن (استقدام) بۆ بەرپرسان و خاوەن پلە تایبەتەکان دەرچووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەستەی دەستپاکی، ئەم فەرمانانە لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگاکەدا دێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەروەت و سامانی گشتی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.
بڕیارە دادوەرییەکان لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا دەرچوون و سەرجەم ئەو بەرپرسانە دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاریی دارایی و کارگێڕی، و بەگوێرەی یاسا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

