لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری و پاراستنی ژینگەی پایتەخت، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە شاری هەولێر دەستی پێکرد.
پڕۆژەکە لە نزیک گوندی (عارەب کەند) جێبەجێ دەکرێت و تێچووەکەی نزیکەی ۲۰۰ ملیۆن دۆلارە، کە بە هاوکاریی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ژاپۆن (JICA) دابین کراوە. پرۆسەی جێبەجێکردنی کارەکانیشی بەسپێردراوە بە کۆمپانیای دیاری ژاپۆنی ئیتۆچو (Itochu).
ماوەی دەستنیشانکراو بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە ۳ ساڵە، کە چاککردنەوە و بەردەوامیپێدانیشی لەخۆدەگرێت. بەپێی تایبەتمەندییە هۆشداری و تەکنیکییەکان، وێستگەکە لە ڕۆژێکدا توانای چارەسەرکردنی ٥۲,٥۰۰ مەتر سێجا ئاوی قورسی هەیە، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنیی بەرچاو لەسەر باشترکردنی ئاستی تەندروستی و ژینگەی ناوچەکە دروست دەکات.

