کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای دووتسایدی هەولێر – کۆیە بەردەوامییان هەیە و تاوەکو ئێستا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
– ئەم پڕۆژەیە گرنگ و ستراتیژییە کە بە درێژایی 37 کیلۆمەترە، بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت، چەندین ژێرپرد ( ئەندەرپاس ) و بەرزەپرد ( ئۆڤەرپاس ) لەخۆدەگرێت.
– بەشێکی بەرچاو و فراوانی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە.
– بە تەواوبوونی، ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتی بەرز دەکاتەوە، هەروەها ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە

