zagros news agency

ئاژانسی زاگرۆس بەدواداچوونێکی ورد بۆ شڵەژانی دۆلار لە بازاری دراودا لە هەولێر دەکات

 

ئەمڕۆ دووبارە بازاری بۆرسەی دراوی کوردستان، بەتایبەت لە هەولێر، جۆرێک لە شڵەژانی بەخۆوە بینی؛ هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە بانکی ناوەندیی عێراق نرخی 100 دۆلاری بەرامبەر بە 150 هەزار دینار دیاری کرد.
بەپێی بەدواداچوونی زاگرۆس، لە بازاری بۆرسەی دۆلار لە کوردستان، بەتایبەت لە هەولێر، جۆرێک لە شڵەژان هەیە؛ بازاڕەکانی دۆلار جمەیان دێت و زۆربەیان دۆلار دەکرن. زۆربەی بازرگان و خاوەنکارەکان دەترسن دۆلار زیاتر بەرز بێتەوە. ئەمڕۆ لە بازاری دۆلاری هەولێردا، 100 دۆلار بەرامبەر بە 168 هەزار دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرا.
هەروەها بەپێی بەدواداچوونی زاگرۆس، هۆکاری ئەم شڵەژانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شەوی ڕابردوو بانکی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەو گۆڕانکارییە، لە کاتێکدا هێشتا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەو پرسە نەداوە. بەشێکی دیکەی ئەو گرانبوونەش، جێبەجێکردنی سیستەمی “ئەسیکۆتا” و مامەڵەنەکردنە بە نرخی بانکی مەمرکەزی بۆ مامەڵەی دۆلار.
بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کە زاگرۆس لە ناو بازاری دراودا ئەنجامی داوە، بەشێک لە چارەسەری کێشەکان ئەوەیە کە حکوومەتی عێراق ژمارەی ئەو بانکانە زیاتر بکات کە دۆلار بە نرخی بانکی مەمرکەزی دەدەن.لە بەغداش بەهۆی شڵەژانی بازاڕەوە، تەواوی بۆرسە ڕاوەستاوە؛ چونکە مەترسیی داڕمانی بازاری دینار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسپانیا بڕیاریدا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێت

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

فوئاد حوسێن: بەمزووانه هەولێر و بەغدا دەگەنه لێکگەیشتن

دڵشاد