zagros news agency

سوپاى ئیسرائیل ئامارى نوێی سەربازە کوژراوەکانى راگەیاند

 

 

سوپاى ئیسرائیل کوژرانى سەربازێکى دیکەى سوپاکەى راگەیاند و ئاشکرایکرد کە ژمارەى ئەو سەربازانەش کە بریندار بون لە چوار هەزار نزیک بوەتەوە.

 

سوپاى ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کوژرانى سەربازێکى دیکەى سوپاکەى راگەیاند کە تەمەنى 19 ساڵە و لە کەرتى غەززە کوژراوە، ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە کۆى گشتى سەربازە کوژراوەکانى ئیسرائیل بۆ 621 کوژراو بەرزبوەتەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە هێرشەکانیان بۆ کەرتى غەززە 13 سەربازى دیکەیان بریندار بوە و برینى چوار لەو سەربازانەش سەختە.

 

لە ئیستادا بەپێی ئامارى سوپاى ئیرائیل لە حەوت مانگى دەستپێکردنى هێرشەکانى ئەو وڵاتە بۆسەر کەرتى غەززە 621 سەربازى ئیسرائیل کوژراون و سێ هەزار و 500ـى دیکەیش بریندار بون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ گەشبینیی ئەمریکایی و نیگەرانیی ئەورووپایی

یاسین

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح