هونەرمەندی میسری غادە عەبدولڕەزاق لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی “ABtalks” لەگەڵ ڕاگەیاندنکار ئەنەس بوخش، زانیاری نوێی لەبارەی بارودۆخی دەروونی و ژیانی هاوسەرگیری ڕابردووی ئاشکرا کرد.
غادە عەبدولڕەزاق ڕایگەیاند، تەنیا ئێستا زیاتر هەست بە هەستیاری دەکات و کاریگەری قسە و هەڵوێستەکان لەسەر رووخسار و لایەنی دەروونی خێراتر دەردەکەوێت، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی زیاتر بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەردەوام دووچاری دڵەڕاوکێ دەبێتەوە لەبارەی داهاتوو، بەڵام هەوڵدەدات ڕووبەڕووی ترسەکانی بێتەوە.
لەبارەی باری شاراوەی کەسایەتی خۆی، ئەو ئەکتەرە ڕوونیکردەوە جەماوەر لەو بڕوایەدایە ئەو ئافرەتێکی زۆر بەهێزە، بەڵام لە ڕاستیدا کەسێکی شەرمن و میهرەبانە.
هەروەها غادە ئاشکرای کرد 5 جار هاوسەرگیری کردووە و ئێستا بیر لە دووبارەکردنەوەی ئەزموونی هاوسەرگیری ناکاتەوە، چونکە کار و کارەکانی دیکەی لە پێشینەی کارەکانیانن.

