بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و بەهۆی نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکان، دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى سەر بە وەزارەت بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

