ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر پێشوازیکردن لە سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 18-5-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە سەرۆکی ژوری بازرگانی دیاربکرو شاندی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا کە گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو ئەندامانی ژوور ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی بە دیداری شاندەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە کوردستان وڵاتی خۆتانە، ئاماژەی بەسەردانەکەی بۆ دیاربەکر و کۆبوونەوەو دیدارەکانی ئەم دوایە کردو بە ئەزموونێکی سەرکەوتووی وەسفکرد…
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر سوپاسی تایبەتی ئاراستەی پارێزگاری هەولێرو تینمەکەی کرد، کە زۆر هاوکار بوونە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی هەماهەنگی نێوان هەردووڵا، هاوکات تاکیدی لەسەر بەشداری فراوانی یەکە بازرگانی و وەبەرهێنەرەکانیان کردەوە لە پیشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر.
لە کۆتاییدا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە پێویستە دیدارو کۆبوونەوەکان بخرێنە کردار تاوەکو هەموو لایەک تێدا سوودمەند بن …

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین