سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا ڕیاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی وەستانی هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هەزار مێگاوات دابەزیبوو، توانراوە لە ڕێگەی خستنەوەکاری چەند وێستگەیەکی دیکەی گازەوە ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 1500 مێگاوات بەرز بکرێتەوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، زیادبوونی ئەم بڕە کارەبایە بووەتە هۆی باشتربوونی دۆخی کارەبا و زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان.

