zagros news agency

یەکەم دانیشتنی خولی دوازدەهەمی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە چوو

دوازدەمین خولی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی محەمەدیی گوڵپایەگانی، سەرۆکی نووسینگەی ڕێبەر، محەمەد موخبیر، سەرپەرستی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و غوڵامحسێن موحسنیی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم وڵاتە کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی ئێراندا بەتەمەنترین پەرلەمانتارەکان وەکوو دەستەی سەرۆکایەتی و گەنجترین پەرلەمانتارەکانیش وەکوو دەستەی سکرتێری پەرلەمان دیاری کران.
لەم کۆبوونەوەکەدا پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی خوێندرایەوە و ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمان بەڕێوە چوو.
بڕیارە تا ڕۆژی سێشەممە ئەندامانی هەمیشەیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دەنگی هەڵبژێردرێن.
هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پەرلەمانی ئێران لە بە هۆی دەرنەچوونی هەموو ئەندامان بە تایبەت لە بازنەی شاری تاران کەوتە خوپێی لی دووهەم.
بە هەواڵی میدیاکانی نێوخۆ و دەرەوە ئێران تەنیا ٨ لە سەدی دانیشتوانی تاران لە خولەی هەڵبژاردندا پەشدارییان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترامپ: ئێران دەبێت پێش ئەوەی درەنگ بێت بە جدی بێتە سەر مێزی دانوستان

یاسین

لە سووریا چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و 10 کەسیان کوشت و بریندار کرد

سەڵاح

لوفت‌هانزا گەشتەکانی بۆ ئێران لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکاتەوە

سەڵاح