مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سیستەمێکی نوێی ئاگر کوژێنەوە بۆ بازاڕی قەیسەریی هەولێر دادەنێین، چونکە قەیسەریی وەک قەڵا و منارە ناسنامەی شاری هەولێرە.
مەسعود کاڕەش باسی لەوەش کرد، نزیکەی 200 دوکان لە ئاگرەکەی قەیسەریی زیانی بەرکەوت، بەشێکی قەیسەریی کەلەپوورییە، بەر لە ئاگرکەوتنەوەکە بەنیازبوون نوێی بکەنەوە لەسەر شێوازیی کۆنی خۆی.
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ بازاڕی قەیسەریی هەولێر مەغزای خۆی هەیە و دڵنیایی دایە دووکاندارەکان، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران پرۆسەی خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە لەماوەیەکی کورتدا تەواو بوو