ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەوڵەتی یاسا دەست لە پۆستی پارزێگاری دیالە هەڵناگرێت

عه‌سام شاكر، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی، رایگه‌یاندووه‌، كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رێكیان له‌ هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كاریگه‌ری نابێت.

شاكر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شێكی كاریگه‌ری نیو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ و به ‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش بێت، پۆستی پارێزگاری شاره‌كه‌ به‌مافی خۆیان ده‌زانن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر یه‌ك نوێنه‌ریشیان له‌ فراكسیۆنه‌كه‌یان نه‌مێنێت، ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته‌ نابن.

عەسام شاکر دەڵێت، هێڵی سووریان بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی دیاله‌ نییه‌ له‌پێناو لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پۆستی پارێزگاری شاره‌كه‌ و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێزی خۆجێی كه‌ خزمه‌ت به‌ هەموو دانیشتوانی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێران بە تیرۆر ناساند

سەڵاح

میری ئێزدییان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین

ئەمریکا پشتگیریی خۆپێشاندەرانی شاری سووەیدای سووریا دەکات

سەڵاح