وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەێنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان.
لیستى نوێى زانکۆکان دابەشکراوە بەسەر دوو ئاست و پشت بە دوو پێوەرى ئەکادیمى نێودەوڵەتى دەبەستێت، کە بریتین لە پێوەرى شەنگهاى و تایمز.
ئەو خوازیارنەى دەیانەوێ لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
1. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە (٥/ ٦/ ٢٠٢٤) کاری پێدەکرێت.
2. ئەو کەسانەى کە لە دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ئەمڕۆوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان تکایە کلیک لێرە بکەن: